ZNA - هەولێر لە دوا یاریی ئەمشەوی هەفتەی نۆیەمی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن و بروسیادۆرتمۆند ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە دوو گۆڵ بۆهەرلایەک بەیەکسانبوون کۆتایهات.
سەرەتا بایرنی میوان دەستپێشخەری کرد لە تۆمارکردنی گۆڵ و لەخولەکی 33ی تایمی یەکەم لەلایەن لیۆن گۆریتسکاوە گۆڵێکی تۆمارکرد.
لەتایمی دووەمیش یاریزانانی بایرن کۆنتڕؤڵی یاریەکەیان کرد و لەخولی 53 لیرۆی سانێ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد،
دوو گۆڵەکەی دۆرتمۆندیش هەریەکە لە مۆکوکو و مودیست لە خولەکەکانی 74 و 95 دا تۆماریکردن.
بەم ئەنجامەش بایرن بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ لە پلەی سێیەمە و دۆرتمۆندیش بە 16 خاڵەوە لە پلەی چوارەمە.
ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە |