ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی ئیسپانیا، یانەی خیتافی میوانداری یانەی ریاڵ مەدریدی كرد.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یاریەیكە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە لە خیتافی بباتەوە.
تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان میلیتاو لە خولەکی 3 یاریەکە تۆماریکرد،
هەرچەندە دوای ئەم گۆڵە هەوڵەکانی هەردوولا بەردەوامبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام یاریەکە هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
دوای ئەم بردنەوەیە یانەی ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدا، یانەی خیتافیش تەنیا 7 خاڵی کۆکردوەتەوە.
ئەم هەواڵە 478جار خوێندراوەتەوە |