ZNA – هەولێر
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەیەکەوەبەستنی تۆڕی کارەبای عێراق و وڵاتانی عەرەبی هۆکارێکە بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا، دەشڵێت، "لەهەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەک رێکەوتنی دیکە لە بواری وزەدا لەگەڵ وڵاتی تورکیا."
ئەحمەد موسا گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند: واژۆکردنی رێکەوتنی عێراق لەگەڵ سعودیە و ئوردن بۆ بە یەکەوەبەستنی تۆڕی کارەبا، هۆکارێکە بۆ گێڕانەوەی ئاسایش بۆ کارەبای عێراق و زیادبوونی کاتژمێرەکانی کارەبا.
موسا ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ تورکیا لە ڕێکەوتنی سەرەتایدان بۆ واژۆکردنی چەند رێکەوتنێکی تایبەت بە وزە و کارەبا.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دەشڵێت: لە ئێستادا سەرجەم گرفتەکانی هێڵی گواستنەوەی غازی ئێران بۆ عێراق چارەسەر کراوە و دۆخی کارەبا لە عێراقدا گەڕاوەتەوە بۆ ئاستی ئاسایی خۆی.
ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە |