English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ یاری لۆتکەی لە لیڤەرپوول بردەوە
2022-10-09 [06:50 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا و لە یاریێکی بەهێزدا یانەی ئارسناڵ میوانداری لیڤەرپوولی کرد.

 

لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا توانیان یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە لیڤەرپوول بباتەوە.

 

گۆڵەکانی گەنەرز هەر لە یەکەم خولەکی یاریەکە لەلایەن گابریێل مارتینێلی تۆمارکرا، دواتر لیڤەر گۆڵی بەرامبەری لەڕێگەی داروین نونێزەوە لە خولەکی 34 تۆمارکرد،

لە 5 خولەکی کاتی زیادکراوی تایمی یەکەمدا بۆکایۆ ساکا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ ئارسناڵ تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 53 فێرمینۆ گۆڵی بەرامبەری بۆ سوور پۆشەکان تۆمارکرد، بەڵام ئارسناڵی خاوەن یاریگا لە هەڵێکی تردا و بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەمی لە خولەکی 76 لە ڕێگەی ساکاوە تۆمارکرد.

 

بەم سەركەوتنە تۆپ هاوێژەکانی لەندەن گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی بەکۆکردنەوەی 24 خاڵ و لیڤەرپوولیش لە پلەی دەیەمدایە بەکۆکردنەوەی 10 خاڵ.





ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad