ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی ئێڤەرتۆن میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا یونایتد توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە خاوەن یاریگا بباتەوە.
سەرەتا خاوەن یاریگا لە خولەکی 5ی یاریەکە لەڕێگەی یاریزان ئەلێکس ئیۆبی تۆمارکرد، دواتر یاریزان ئەنتۆنی لە خولەکی 15 گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە،
دواتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتە ناو یاریگا و لە خولەکی 44 گۆڵی سەرکەوتنی بۆ شەیتانە سوورەکان تۆمارکرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە مانچستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی دایە و ئیڤەرتۆنیش 10 خاڵی هەیە و لە پلەی 12 دایە.
ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە |