ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەى هەشتەمى خولى ئیسپانیا، یانەى بەرشەلۆنە میواندارى سێڵتاڤیگۆى کرد.
لە ئەنجامدا یانەی بارسا بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.
تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان پێدری لە خولەکى 17دا تۆمارکرد.
بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە حەوتەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە 22 خاڵ پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکە کرد، کە بەجیاوازى گۆڵ لە پێش ڕیاڵ مەدریدى پلەى دووەمەوەیە، سێڵتا ڤیگۆش بە 10 خاڵ و بەکاتى لە پلەى 11یەمدایە.
ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە |