English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
170 پەرلەمانتار واژۆ بۆ کۆبوونەوە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەدەنە سەرۆکایەتیی پەرلەمان
2022-10-10 [05:29 AM]

ZNA- هەولێر


 

جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند: داواکاریى 170 پەرلەمانتارى رادەستکراوە بۆ ئەوەى 12ى تشرینى یەکەمى 2022 کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بکرێت. 
 
10ى تشرینى یەکەمى 2022، موحسین مەندەلاوى، جێگرى یەکەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لە کۆتایی کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێرقدا رایگەیاند: داواکارییەکى بە واژۆى 170 پەرلەمانتار پێگەیشتووە بۆ ئەوەى چوارشەممەى داهاتوو، 12ى تشرینى یەکەم، کۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق بکرێت بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار.
 
موحسین مەندەلاوى گوتیشى: "سەرکردایەتیى پەرلەمان تاوتوێى داواکارییەکە دەکات و بڕیارى لەبارەوە دەدات".
 
بەگوێرەى پەیڕوى ناوخۆى پەرلەمانى عێراق، 50 پەرلەمانتار دەتوانن داواکاریى بەرز بکەنەوە بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوە لەسەر پرسێکى دیاریکراو.
 
ئامانج هەرکى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "واژۆکان  هەر ئەمڕۆ کۆکرانەوە لەلایەن پەرلەمانتارانى هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى و بەشێک لە سەربەخۆکان بەڕێوەچوو".
 
ئامانج هەرکى گوتیشى: "پێشنیازیان بۆ ئێمە نەکرد کە واژۆى ئەو داواکارییە بکەین، چونکە دەیانزانى واژۆى ناکەین، تاوەکو رێککەوتن لەسەر بەربژێرى سەرۆککۆمار نەکرێت".
 
بەگوێرەى شرۆڤەى دادگەى باڵاى فیدڕاڵیى عێراق، ئەنجامدانى کۆبوونەوەى پەرلەمان پێویستى بە ئامادەبوونى 220 پەرلەمانتارە. 
 
یەکێتى بەرهەم ساڵح و پارتى رێبەر ئەحمەدى بۆ پۆستى سەرۆکۆمار بەربژێر کردووە، بەبێ ئەوەى لەبارەى ئەو پرسەوە گەیشتبنە رێککەوتن.
 




ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad