English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا داوایەک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات
2022-10-11 [07:44 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە لایەنەکانی عێراق دەکات، بە رێگەی ئاشتیانە و گفتوگۆ کار بۆ دەرچوونی وڵات لە بنبەستی سیاسی بکەن و دووپاتیشی دەکاتەوە، کە توندوتیژی قبوڵکراو نییە.

نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ساڵێک لە دەنگدانی عێراقییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێک کە گوزارشت لە خواستی گەلی عێراقی بکات، تائێستا سەرکردە سیاسییەکانی عێراق نەیانتوانیوە ناکۆکییە سیاسییەکانیان چارەسەر بکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەشڵێت، واشنتن لەگەڵ گفتوگۆی فراوان و گشتگیری لایەنەکانی عێراقن لەپێناو دانانی نەخشەڕێگایەک بۆ ئایندە.

دووپاتیشی دەکاتەوە، توندتیژی قبوڵکراو نییە و داواش لە تەواوی لایەنەکانی عێراق دەکات، رێگەی ئاشتیانە بۆ دەرچوونی وڵات لە بنبەستی سیاسی بگرنەبەر.

دوێنێ ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تێپەڕی و تا ئێستا لایەنەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ رێکنەکەوتوون.

له‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا كه‌ 3249 كاندید بۆ 329 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كێبڕكێیان كرد. له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا، زیاتر له‌ 8 ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌شدارییان كرد، كه‌ رێژه‌ی به‌شداریكردن به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌یشته‌ 41%.





ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad