ZNA – هەولێر
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته به‌وپه‌ڕی جددی و وردییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كه‌مپی هۆلدا بكرێت.
له دیدارێكی نێوان قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و ده‌یڤید بێرگه‌ر، كاربه‌ڕێكه‌ری كاروباری ئه‌مه‌ریكا له عێراق، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و جیهان كراوە و تیشك خراوەتە سه‌ر دۆسیه‌ی كه‌مپی هۆل له رۆژئاوای کوردستان.
ئه‌عره‌جی جهختیكردەوەو گوتی، پێویسته به‌وپه‌ڕی وردی و جددییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی كه‌مپی هۆلدا بكرێت و هاوكارییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كۆتاییهێنان به كه‌مپی هۆل، له هه‌مانكاتدا ناوچه‌كه و جیهان له مه‌ترسییه‌كی راسته‌قینه ده‌پارێزێت.
هاوكات ده‌یڤید بێرگه‌ر، كاربه‌ڕێكه‌ری كاروباری ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماژەی بەوە کرد، وڵاته‌كه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌كات عێراق كۆتایی به چه‌قبه‌ستوویی سیاسی بهێنێت.
کەمپی هۆل تایبەتە بە خێزان و کەسوکاری چەکدارەکانی داعش، بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە 71 هه‌زار كه‌سی سه‌ر به داعشی تێدایه و نیوەی دانیشتووانی کەمپەكه تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و زۆربەیان عێراقین، ئەو کەمپە بە مەترسی بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە قەڵەم دەدرێت چەند جارێکیش پشێوی لێکەوتووەتەوە، بۆیە بە فەرمی داوا لە وڵاتان کراوە هاووڵاتییانیان لەو کەمپە ببەنەوە وڵاتەکانیان.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |