ZNA_ هەولێر
K24 - هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه 13ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، وه‌ك كاتی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو (13ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) ده‌ستنیشانكرد وه‌ك كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری عێراق.
ئه‌م بڕیاره له كاتێكدایه، دوێنێ دووشەممە 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، 170 واژۆ پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە پەرلەمان کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر کاندیدی سەرۆککۆمار بدات.
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |