ZNA- هەولێر محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، رۆژی پێنجشەممە، 13-10-2022 پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکات.
11ـی تشرینى یەکەمى 2022، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق کۆبوونەوەى پەرلەمانى بۆ 13ى تشرینى 2022 هەڵگرت و رایگەیاند: کۆبوونەوەى 13ى تشرینى یەکەم، یەک بڕگە دەبێت کە هەڵبژاردنى سەرۆککۆمارە.
سیپان عەزیز، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاندوە، "لە کۆتایی کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەماندا، محەممەد حەلبووسی رایگەیاند کە لەسەر داواکاریی ئەو پەرلەمانتارانەى 10ى تشرینى یەکەم دواکارییان پێشکێشکردووە، کۆبوونەوەى 13ى مانگ تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار و کاژێر 11:00 کۆبوونەوەکە دەستپێدەکات."
10ى تشرینى یەکەم، 170 ئەندامى پەرلەمانى عێراق کە زۆرینەیان سەر بە هاوپەیمانیی چوارچێوەى هاوئاهەنگى شیعە بوون، دواکارییەکیان پێشکێش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد بۆ ئەوەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار ئەنجامبدرێت.
ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە |