ZNA - هەولێر لە یاریەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و لە کۆمەڵەی حەفتەمدا، یانەی کۆپنهاگن میوانداری مانچستەر سیتی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
بە درێژای یاریەکە هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمارکردن
بەتایبەت مانچستەر سیتی کاتێک لە خولەکی 25 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرد بەڵام ڕیاز مەحرەز ئەم هەلە زێڕینەی لەدەستدا، هەر لە خولەکی 30 یاریەکەدا ناوبژیوان یاریزان گۆمێزی بەکارتی سوور کردە دەرەوە و سیتی بەدرێژایی 60 خولەکەکەی تر بە 10 یاریزان یاریکرد.
کۆپنهاگنیش نەیتوانی سوود لەم دەرفەتە وەربگرن و تۆڕی گۆڵی میوانەکەی بهەژێنن.
بەم ئەنجامەش هەر یانەو تاکە خاڵێکی وەرگرت و مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگی گرۆپەکەیەتی و کۆپنهاگنیش تەنیا دوو خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |