ZNA - هەولێر لە یاریەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و لە کۆمەڵەی پێنجەمدا یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی شاختار دۆنیستیکی ئۆکرانی.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا كۆتاییهات.
گۆڵەکەی یانەی شاختار یاریزان ئولێکساندەر زوبکۆڤ لە خولەکی 46 دا تۆماریکرد.
گۆڵی بەرامبەر و فریادڕەسی یانەی شاهانەی مەدرید، یاریزان ڕۆدیگێر لە خولەکی 95 تۆماریاکرد.
بەم ئەنجامەش یانەی شاهانە بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ لە پلەی یەکەمی گرۆپەکەیەتی و بەفەرمی گەیشتە قۆناغی 16و یانەی شاختاریش پێنج خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 424جار خوێندراوەتەوە |