ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی "Barbarian" لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 9 ئەیلوولەوە لە سینەماکانی نمایشدەکرێت، داهاتی 36 ملیۆن و 628 هەزار دۆلاری ئەمریکییە، داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 34 ملیۆن و 979 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا یەک ملیۆن و یەک ملیۆن و 649 هەزار دۆلارە. فیلمەکە لە دەرهێنانی زاک کریگەرە و هەریەک لە جۆرجینا کامبل بیل سکارسجارد و جاستن لۆنگ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. "Barbarian" باس لە ئافرەتێک دەکات کە لە دوای ئەوەی دەچێتە شارێک بە مەبەستی چاوپێکەوتنێکی کار، بەهۆی ئەوەی بە شەو دەگات و ئەو شوێنەی بە کرێی گرتووە، لەلایەن کەسێکی دیکە بە کرێ گیراوەتەوە، بەهۆیەوە رووبەڕووی زۆر مەترسی دەبێتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad