ZNA – هەولێر بەڕێوەبەرایەتی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی جاز لە قاهیرە رایاگەیاند، خولی داهاتووی لە 27ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات و تا 4ی مانگی دهاتوو بەردەوام دەبێت.
١٦ وڵات بەشداری چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی جاز ٢٠٢٢ی قاهیرە دەکەن و بەرنامەی لە کۆنسێرت، وۆرک شۆپ و نمایشی فیلم و چالاکی میوزیکی بۆ منداڵان دەست پێدەکات.
بڕیارە چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکە لە ناوەندی رۆشنبیری تەحریر لە ناوەڕاستی قاهیرە بەسەرپەرشتی وەزارەتی رۆشنبیری و بە پاڵپشتی یەکێتی ئەوروپا، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فیدراسیۆنی ناوەندە رۆشنبیرییە نیشتمانییەکانی ئەوروپا و دامەزراوەی کولتووری سویسری پرۆ هێلڤێتیا بەڕێوەبچێت.
لە فێستیڤاڵەکەدا دووانەی لیتوانیای ڤۆنیکا سیچی و دیمتری گۆلۆڤانۆڤ بەشدار دەبن کە دوو لە دیارترین هونەرمەندەکانی جازن لە لیتوانیا، هەروەها چۆن ڤێرۆنیکا سیچی ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی لیتوانیایە.
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |