ZNA – هەولێر نهوال زۆغبی له 19ی ئهم مانگه كۆنسێرتێك له ویلایەتی بۆستنی ئهمریكا سازدهكات و بڕیاره گوڵبژێرێک گۆرانییە كۆن و نوێیەکانی پێشكهش بكات.
کۆنسێرتەکە بهشێكه له گهشته هونەرییەکەی ئەو گۆرانیبێژە لە ئەمریکا و ئەمساڵ دەستیپێکردووە.
ئەستێرە لوبنانییەکە نوێترین گۆرانییەکانی لە کەناڵی تایبەتیی فێستیڤاڵ لە یوتیوب بڵاوکردەوە کە لە تێکستی هانی سارۆ و ئەحمەد زەعیم ئاوازی بۆ داناوە.
ئەم بەرهەە بۆ ماوەی دوو رۆژ وەک ڤیدیۆکلیپ کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە، بەشێک لە ستۆدیۆ و بەشێکی لە کەنار دەریا وێنەگیراوە.
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |