ZNA – هەولێر فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی مەراکش کە 19هەمین دانیشتنی لە 11-19ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات، ناوی لیژنەی دادوەری بە سەرۆکایەتی دەرهێنەری ئیتاڵی پاولۆ سۆرینتینۆ ئاشکرا کرد.
لیژنەی دادوەری بریتین لە دەرهێنەری دانیمارکی سوزان بیر، ئەکتەری ئەمریکی گواتیمالا ئۆسکار ئیسحاق، ئەکتەری ئەڵمانی دایان کرۆگەر، دەرهێنەری ئوسترالی جەستن کورزێل، دەرهێنەری لوبنانی نادین لەبەکی، دەرهێنەری مەغریبی لەیلا مەراکشی و ئەکتەری فەرەنسی تاهیر رەحیم.
لیژنەی دادوەری لە 10 وڵاتی جیاوازەوە لە چوار کیشوەرەوە بەشدارن و رەنگدانەوەی تایبەتمەندی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمە لە مەراکش.
بڕیارە ئەم لیژنەیە ئەستێرەی زێڕین ببەخشێتە یەکێک لە 14 فیلمی درێژی لە بەشی پێشبڕکێ دان.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |