ZNA – هەولێر
نوێترین بەشی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن "Minions" کە بەناوی "Minions The Rise Of Gru"یە، داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 1 تەممووز بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 927 ملیۆن و 919 هەزار دۆلارە. داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی ئەمریکا 367 ملیۆن و 700 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 560 ملیۆن و 219 هەزار دۆلارە. فیلمەکە لە دەرهێنانی کایل پالدایە و ژمارەیەک ئەکتەر بە دەنگ رۆڵی کارەکتەرکان دەگێڕن، لەوانە جان کلۆن ڤان دام. نمایشکردنی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا، لە 16 حوزەیرانەوە دەستیپێکرد.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad