ZNA – هەولێر فیلمی سینەمایی"The Woman King" لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 16 ئەیلوول لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا و داهاتی گەیشتووەتە 64 ملیۆن و 129 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 54 ملیۆن و129 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 10 ملیۆن دۆلارە.
بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و باس لە گرووپێکی جەنگاوەری ئافرەتان لە ئەفریقیا دەکات.
لە فیلمەکەدا هێرۆ ڤاینز و ڤیۆلا دیڤیس رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی جینا پرێنسە.
ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە |