ZNA- هەولێر
سەرۆكی ده‌سته‌ی عێراقی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رچاوه تیشكدارهكان رایگه‌یاند، له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ لێكۆڵینه‌وه له توانای عێراق بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ئاشتییانه.
رۆژی سێشه‌ممه11-10-2022، كه‌مال حوسێن، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی عێراقی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رچاوه تیشكدارهكان رایگەیاند، چه‌ند وڵاتێك پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق ده‌ربڕیوه، بۆ دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ئاشتییانه.
حوسێن گوتیشی: پێش زیاتر له حه‌وت مانگ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌لیان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كردووه سه‌باره‌ت به توانای عێراق له‌باره‌ی پێویستی وڵات بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی، به‌ڵام ئه‌و پرسه بۆ حكومه‌تی نوێێ عێراق جێهێڵدراوه.
ئەو روونیشی كردەوە، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق هه‌نگاو بۆ ئه‌و بژارده‌یه بنێت، ئه‌وا وڵات ده‌بێته خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی وزه له داهاتوودا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له توانای عێراق بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی.
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |