ZNA – هەولێر ئەکتەری سینەمایی جارێد لیتۆ لە فیلمێکی نوێی بایۆگرافیدا رۆڵی کارەکتەری دیزاینەری جیهانی جلوبەرگ کارل لاگەرفیڵد دەگێڕێت.
ئێستا کار بۆ نووسینەوەی فیلمەکە دەکرێت و تێیدا لیتۆ هاوبەشە لە بەرهەمهێنان و رۆڵی سەرەکی لە فیلمە نوێیەکەدا دەبێت.
لێتۆ مامەڵە لەگەڵ سێ لە نزیکترین هاوکارەکانی دەکات، لەوانە لاگەرفیڵد، پاولۆ ریگی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ماڵی کارل لاگەرفیڵد، کارۆلین لیبار، جێگری سەرۆکی باڵای وێنە و پەیوەندییەکان لە کارل لاگەرفیڵد، و سێباستیان گوند، یاریدەدەری پێشووی ئەو دیزاینەرە.
فیلمەكە رەزامەندی لە كۆمپانیای كارل لاگەرفیڵد وەرگرتووە، تا ئێستاش دەرهێنەر و وادەی دەستپێكردنی بەرهەمهێنانی دیاری نەكراوە.
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |