ZNA – هەولێر براین کرانستۆن، ئەکتەری جیهانی، بەشداری لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی "Your Honor" دەکات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ڤاریتی، جگە لەو ئەکتەرە، هەریەک لە مارک مارگۆلیس و مارک یۆبراین لە وەرزی دووەمی زنجیرەکەدا بەشذار دەبن.
مارگۆلیس رۆڵی کارمین کۆنتی دەگێڕێت کە چەتەیە و باوکی جینا باکستەرە، هەروەها ئۆبراین رۆڵی جەی تەمەن 16 ساڵ دەبینێت.
"Your Honor" فیلمێکی یاسایی وروژێنەرە و 10 ئەڵقەی لەخۆدەگرێت، کە کرانستۆن رۆڵی مایکل دیسیاتۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە |