ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکى کۆمەڵەى هەشتەمیشدا، یانەی پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى و بەنفیکاى پورتوگالى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە ئەنجامدا یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.
هەردوو گۆڵی یاریەکەش بە لێدانی سزا تۆمارکران، سەرەتا یاریزان ئیمباپێ لە خولەکی 39 پاریسی پێشخست،
لە تایمی دووەمدا بەنفیکا توانی گۆڵی بەرامبەر لە ڕێگەی یاریزان جواو ماریۆ لە خولەکی 62 تۆماربکاتەوە.
بەم ئەنجامەش یانەی پاریس بە هەشت خاڵ لە پێشەنگى کۆمەڵەکەیدا مایەوە و بەنفیکاش بە هەمان خاڵ و بەجیاوازى گۆڵ لە پلەى دووەمدایە.
ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە |