ZNA - هەولێر لە یاریەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و لە کۆمەڵەی سێیەمدا یانەی بەڕشەلۆنە میوانداری ئینتەر میلانی ئیتاڵی کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
سەرەتا بارسای خاوە یاریگا لە تایمی یەکەم گۆڵێکی لە ڕێگەی عوسمان دێمبێلی لە خولەکی 40 تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا ئینتەر سێ گۆڵی لە لایەن هەریەکە لە بارێللا و مارتینێز و ڕۆبن گوسێنسەوە تۆمارکرد،
دوو گۆڵەکەی تری یانە کەتەلۆنیەکە یاریزان ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە خولەکەکانی 82 و 92 تۆمارکرد و یاریەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم شێوەیە، ئینتەر میلان 7 خاڵی کۆکردوەتەوە و لە پلەی دووەمی گرۆپەکەی دێت و بارساش تەنیا 4 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە |