ZNA_ هەولێر
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی به‌هێز و پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری عێراق و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و کار بۆ نەهێشتنی ناکۆکی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات.
لە یەکەم وتاریدا سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق باسی لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد لەوبارەیەوە رایگەیاند، کار بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم و کار بە دەستوور دەکەین بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
له وته‌یه‌كدا، سوودانی گوتیشی: متمانه‌م پێتانه تا بتوانین پشتیوان به خوا كاره‌كانمان بكه‌ین. له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته و لایه‌نه‌كان كار ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌مان.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه رۆڵه‌ی یه‌ك گه‌لین و له خۆشی و ناخۆشییدا پێكه‌وه‌ین و كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی ده‌ستپاك و شایسته كاندید بكه‌ین.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، گوتی: من بێلایه‌نانه كارده‌كه‌م و پشتیوانی ئازادییه‌كان ده‌كه‌م و داوای گفتوگۆی فراوان و كردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌م له پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گوتاری رقئامێز.
هه‌روه‌ها گوتی: داواكاری گه‌نجان له یاد ناكه‌ین، رووبه‌ڕووی كه‌می خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی هه‌لیی كار و هه‌ڵاوسان ده‌بینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی فره لایه‌ن ده‌بێت و گوتی: كارنامه‌یه‌كی فره لایه‌ن داده‌ڕێژین، كه تێیدا باس له هه‌موو كه‌رته‌كانی ژیان ده‌كه‌ین و سوورین له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌وه‌ش كاری له پێشینه‌مان ده‌بێت.
ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە |