English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی "Elvis" بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات
2022-10-09 [01:36 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی "Elvis" لەبارەی گۆرانیبێژی ئەمریکی ئیلیڤیس پریسلی، لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە 24 حوزەیران لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی 286 ملیۆن و سێ هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

ئەم بەرهەمە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا و کەندا 151 ملیۆن و سێ هەزار دۆلار و لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 135 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئۆسترالی باز لۆرمانە و یەکەم نمایشی لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بووە لە شاری کانی فەرەنسا.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە پەیوەندی نێوان پریسلی و پارکەر دەکات کە توانی ئەو هونەرمەندە بدۆزێتەوە و بە دنیای بناسینێت.

تۆم هانکس، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی پارەکەر دەگێڕێت، بەمەش یەکەم رۆڵی ئەو ئەکتەرەیە لە مێژووی کارکردنیدا لە سینەما کە وەک وێنەیەکی باش پیشان نادات و کەسێکی خۆشەویست نابێت لەلای بینەر.
 





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad