ZNA – هەولێر
لە سلێمانی کۆنسێرتێکی خێرخوازی لەلایەن تیپی مۆسیقای سلێمانی و بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەند سازدەکرێت. داهاتی کۆنسێرتەکە بۆ سەنتەری ژیانەوەی تایبەت بە پشکنینی شێرپەنجەیە و لەلاین رێکخراوی کوردستان بۆ هاوکاریی نەخۆشانی شێرپەنجە سازدەکرێت. کۆنسێرتەکە کاتژمێر 3:00 دوای نیوەڕۆ لە 15 ئەم مانگە لە تەلاری هونەر سازدەکرێت و ئامادەبوون لە کۆنسێرتەکە بە بلیتە. تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1967 لەلایەن ژمارەیەک لە ھونەرمەندانی پارێزگای سلێمانی دامەزرا و تاوەکو ئێستا لە چالاکی بەردەوامە و چەندین بەرهەمی بەرهەمهێناوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad