ZNA – هەولێر
ژمارەیەک سینەماکاری فەرەنسا بۆ پاڵپشتیکردن لە خۆپێشادانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، قژیان بڕی و بە ڤیدیۆ بڵاویان کردەوە. لە ڤیدیۆکاندا هەریەک لە ماریۆن کوتیارد و ئیزابێل هوپرت قژیان دەبڕن. جگە لە بڵاوکردنەوەی ڤیدۆکانیان، ئەکتەرە بەشداربووەکان، پەیامێکی نووسراویشیان بڵاوکردووەتەوە، تێیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ کچان و ئافرەتان رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پێشانداوە. لە دوای ئەوەی ژینا ئەمینی لە تاران لەلایەن پۆلیسی رەوشتەوە دەستبەسەر دەکرێت، دوای چەند رۆژێک مانەوە لە نەۆخشخانە گیان لەدەستدەدات، بەهۆیەوە ناڕەزایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دروست دەبێت، دواتریش لە تەواوی ئێران.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad