ZNA – هەولێر لیژنەی دادوەری پێشبڕکێی فیلمی عەرەبی لە ٣٨هەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ئەسکەندەرییەی دەریای ناوەڕاست، خەڵاتی بەخشییە فیلمی "فەرەح" کە بەرهەمی وڵاتی لوبنان، بەریتانیا و ئیماراتە.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی حەسیبە فەریحە و کێنتۆن ئۆکسلییە.
رووداوەکانی بە ئازاری لینا قوتابی پزیشکی دەستپێدەکات کە ناچار دەبێت بگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی.
خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بە خانمە ئەکتەری سوری، جیانا ئێنید بۆ رۆڵگێڕانی لە "حیکایەتییەک لە دیمەشق" بەخشرا کە بەرهەمی سووریایە،.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی ئەحمەد ئیبراهیم ئەحمەد، سیناریۆ و دیالۆگ لەلایەن سەماح ئەلقەتەڵە.
ئەم هەواڵە 3676جار خوێندراوەتەوە |