ZNA – هەولێر جۆنی دێپ ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی لە چالاکییەکانی بەردەوامە و گەشتە هونەرییەکەی دەستپێکردووە کە چەندین کۆنسێرت لەخۆدەگرێت.
دێپ گەشتەکەی لەگەڵ هاوڕێ و ژەنیاری گیتار رۆک جێف بیک دەستپێکردووە و کۆنسێرتێکیان لە نیویۆرک لە ئەمریکا بەڕێوەچوو.
لە لایەکی دیکەوە، جۆنی دیپ و هاوژینی پێشووی، ئەمبێر هێرد لە بەڵگەفیلمێکدا بەشدار دەبن کە لەبارەی کێشە و ململانێیەکانی نێوانیانە.
ئەم بەرهەمە باس لە دەستپێکی خۆشەویستییان و دواتر جیابوونەوە و سکاڵا تۆمارکردن لەسەر یەکدی دەکات.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |