ZNA – هەولێر خانمە ئەکتەری ئەمریکی ئەمبێر هێرد بۆ ئەوەی لەبەرچاوان دوور بێت، خانویەک بە ناوێکی خوازراو بە کرێ دەگرێت.
خانووەکە لە ساڵی 2020 دروستکراوە و دەکەوێتە ناوەندی شارۆچکە کۆستیکس لە ئیسپانیا.
پێدەچێت هێرد چەند مانگێک لەمەوبەر لەگەڵ کچە ساواکەی ئۆناج پێگ، روویان لە مایۆرکا کردبێت، دوای ئەوەی دۆسییەی ناوزڕاندن لە دژی هاوژینی پێشووی، جۆنی دێپ، داای قەرەبووی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لێکراوە.
لە کاتێکدا خەڵکی ناوچەکە دەڵێن ئەو ئەکتەرە سینەماییەیان ناسیوەتە، بەڵام ئەو بە جل و بەرگی ئاساییەوە لەگەڵ منداڵەکەی بە شارەکەدا دەسوڕێتەوە.
ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە |