ZNA – هەولێر دەرهێنەر و نووسەر سامر خدر بەردەوامە لە وێنەگرتنی ئەڵقەکانی زنجیرەی "گەڕانەوەی بارۆن" کە حسێن فەهمی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
ئەم بەرهەمە لە ١٥ ئەڵقە پێکهاتووە، لە قاهیرەی کۆن وێنە دەگیرێت و لە قۆناغی تەواوبووندایە.
بڕیارە ئەم بەرهەمە تەلەڤزیۆنییە لە مانگی رمەزانی ئەمساڵ لە یەکێک لە کەناڵە بینراوەکان پەخش بکرێت.
لە زنجیرەی "گەڕانەوەی بارۆن" جگە لە حوسێن فەهمی، هەریک لە خالید سەلیم، مەیس حەمدان، ئیهاب فەهمی و رەحم سەعید رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |