ZNA – هەولێر شاکیرا، گۆرانیبێژی کۆلۆمبئ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام کورتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە وێنەی دڵێکی تێدایە کە بە شمشێر چەقۆی لێدراوە.
وا دیارە شاکیرا هێشتا وابەستەی پیکێی هاوژینی پێشووییەتی، بە تایبەت دوای ئەوەی لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە پیاوێک لە دڵی دەدات و نووسیوویەتی "هەرگیز هیچم نەوت، بەڵام ئازاری هەیە... دەمزانی ئەمە فوودەدات".
شاکیرا و جیرارد پیکێ لە هاوینی ئەمساڵدا جیابوونەوەیان راگەیاند، دوای پەیوەندییەکیان کە زیاتر لە 11 ساڵ بەردەوام بوو و لە ئەنجامدا دوو منداڵی لێکەوتەوە، دوای ئەوەی تۆمەتبار کرا کە پیکێ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ژنێکی دیکەدا هەبووە.
لە چاوپێکەوتنێکی پێشووی شاکیرا لەگەڵ گۆڤاری ELLE، باسی پەیوەندییەکەی نێوانیان کرد و گوتی "هەموو شتێکم کرد کە لە توانامدا بوو لەو پەیوەندییەدا، پێش ئەوەی منداڵەکانم هەبێت، لە کارکردن نەوەستام، گەشتم بۆ گەشتە میوزیکییەکان نەدەکرد، گۆرانی نوێم تۆمار دەکرد، پێشکەشکردنی نمایش و بەرنامەکان، دوای ئەوەی یەکەم منداڵم بوو، نەوەستام و لەگەڵ خۆمدا دەمبرد بۆ هەمو شوێنێک، بۆ ئەوەی پشتگوێی نەخەم و لەگەڵ چوونە ناو قوتابخانەوە تێگەیشتم کە دەبێت واز لە گەشتکردن بهێنم و زیاتر گرنگی بە خۆی بدات نەک تەنها بە جیرارد و ساشا".
ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە |