ZNA – هەولێر سینەماکانی PVRـی هیندستان 11 فیلمی ئەستێرەی سینەمای بۆلیوود ئەمیتاب باچان دەکات، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ 80 ساڵەی لەدایکبوونی ئەو ئەستێرەیە لە 11 تشرینی یەکەم.
ئەو ئەکتەرە لە 11ی تشرینی یەکەمی 1942 لە شاری ئەلابادی هیندستان لەدایکبووە و بڕیارە فیلمەکان لە ژمارەیەکی زۆر لە سینەماکان نمایش بکرێن.
هەروەها دامەزراوەی میراتی فیلم کە لە ساڵی 2014 لەلایەن دەرهێنەر شیڤراج سینگ دونگارپورەوە دامەزراوە، بەشداری لەم رێزلێنانە ناوازەیەدا دەکات بۆ باچان.
هاوکات لەگەڵ نمایشکردنی فیلمەکان، دامەزراوەی میراتی فیلم پێشانگایەک سازدەکات کە تیشک دەخاتە سەر گرنگترین وێستگەکانی ژیانی ئەو ئەستێرەیە.
ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە |