ZNA – هەولێر ئایلین رایان، ئەکتەری سینەمایی و دایکی شۆن پێن، ئەکتەر و دەرهێنەری سینەمایی، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ئەو ئەکتەرە سینەماییە لە 60 فیلمی سینەماییدا رۆڵی گێڕاوە و لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مالیبو کۆچی دوایی کرد.
شۆن پێن، رۆژی دووشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە تویتێکدا نووسیویەتی "دوێنێ دایکممان لەدەستدا".
ئایلین زۆرجار لەگەڵ شۆن و هاوڕێکانی لەسەر فەرشی سوور دەرکەوتووە، لە هەمان کاتدا لە چەندین فیلمی کوڕەکەیدا بەشداری کردووە لەوانە "من سامم".
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |