ZNA – هەولێر فیلمی "Don’t Worry Darling" لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی ئەمریکا و کەندا، سێ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا و داهاتی گەیشتووەتە 69 ملیۆن و 892 هەزار دۆلار.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 38 ملیۆن و 992 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 17 ملیۆن و 20 هەزار دۆلارە.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی ئپلیڤیا وایەلدە و هەریەک لە هاری ستایڵز و فلۆرەنس بۆ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
بودجەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە 35 ملیۆن دۆلارە و پێشبینی دەکرێت لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا 17 بۆ 20 ملیۆن دۆلار بەدەست بێنێت.
ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە |