ZNA – هەولێر گروپی کچانی کۆری بلاک پینک لە خەڵاتەکانی ئێم تی ڤی بۆ خەڵاتی باشترین ڤیدیۆ کلیپ بۆ ڤیدیۆکلیپی "پینک ڤینۆم" بەربژێرە.
ئەو گرووپە یەکەم گرووپی کۆرییە کە لە خەڵاتەکانی بەربژێری خەڵاتی ئێم تی ڤی دەبێت لەو بەشەدا.
دوای بڵاوکردنەوەی لیستی بەرهەمە بەربژێرکراوەکان بۆ خەڵاتەكان، كێبڕكێیەكی بەهێز لەنێوان هەردوو تیپی كۆریدا دروستبوو، تیپی نێودەوڵەتی بی تی ئێس و بلك پینك.
دەنگدان لە 13ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە و تا 9ی تشرینی دووەمی بەردەوام دەبێت.
ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە |