ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی سالێنیتانای کرد.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئینتەر کۆتایی هات.
دوو گۆڵەکەش یاریزانان لاوتارۆ مارتینێز لە خولەکی 14 تایمی یەکەمدا و نیکۆلۆ بارێلا لە خولەکی 59 تۆمارکرد و یاریەکەش بەو ئەنجامە مایەوە.
بەم سەركەوتنە ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پلەی حەوتەمدایە و سالێرنیتاناش تەنیا 10 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە |