ZNA - هەولێر لە یارییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ بووە میوانی لیدز یونایتد.
لە ئەنجامدا گەنەرز یاریەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە و پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد.
تاکە گۆڵی یاریەکەش لەلایەن یاریزان بۆکایۆ ساکا لە خولەکی 35 ی تایمی یەکەمدا تۆمارکرا،
لە تایمی دووەمدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ لیدزی خاوەن یاریگا هەژمارکرد، بەڵام یانەکە ئەم هەلەی لەدەستدا و نەیتوانی گۆڵی بەرامبەر تۆماربکات.
بەم سەرکەوتنەش یانەی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لەپێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەدایە و تەنیا 9 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە |