ZNA - هەولێر لە هەفتەى نۆیەمى خولى ئیسپانیا و لە یاری کلاسیکۆدا، ڕیاڵ مەدرید لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ میواندارى بەرشەلۆنەى کرد.
لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یاریەیكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بارسای ڕکابەری بباتەوە.
سەرەتا کەریم بنزیما لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 12 گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دواتر ڤالڤێردی هاوڕێی گۆڵی دووەمی لە خولەکی 35 تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا یاریەکە بەهێزتر دەستی پێکرد و دوای چەندین هەوڵی هەردوولا، یاریزان فێران تۆرێس لە خولەکی 83 گۆڵێکی بۆ بارسا تۆمارکرد،
لە خولەکەکانی کۆتایی یاریەکە ناوبژیوانی یارییەکە لێدانێکی سزای بۆ مەدرید هەژمارکرد و ڕۆدریگۆ گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمارکرد و یاریەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتاییهات.
بەم سەركەوتنە یانەی ڕیاڵ مەدرید چووە پێشەنگی ڕیزبەندی بەکۆکردنەوەی 25 خاڵ و بارساش 22 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمدا مایەوە.
ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە |