ZNA - هەولێر لە یاریێکی تری هەفتەی دەیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری مانچستەر سیتی کرد.
لە ئەنجامدا لیڤەری خاوەن یاریگا یاریەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سیتی بردەوە.
یاریەکە هەر لە یەکەم خولەک بە بەهێزی دەستیپێکرد و هەردوولا چەندین هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیاندا بەڵام تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایهات.
لە تایمی دووەمدا سیتی گۆڵێکی لەڕێگەی فۆدین لە خولەکی 54 تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان لە ڕێگەی ڤارەوە گۆڵەکەی ڕەتکردەوە،
دواتر لە هێرشێکی هەڵگەڕاوەدا و لە خولەکی 76 محەمەد سەڵاح بە ئاسیستێکی ئەلیسۆنی گۆڵپارێز گۆڵی تۆمارکرد و سێ خاڵی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.
بەم سەركەوتنە یانەی لیڤەرپوڵ 13 خاڵی کۆکردەوە و چووە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی و سیتیزنش 23 خاڵی هەیە وەک تۆتنهام بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی دووەمدایە.
ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە |