ZNA - هەولێر
لە هەفتەى 11ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى فەڕەنسا و لە یارى کلاسیکۆى خولەکەدا، پاریس سان جێرمان میوانداری مارسیلیاى کرد.
لە ئەنجامدا پاریس سان جێرمان بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.
تاکە گۆڵی یاریەکەش یاریزان نەیمار دا سیلڤا لە خولەکى 47ی تایمى یەکەمدا تۆماریکرد.
بەم سەركەوتنە، پاریس سان جێرمان بەکۆکردنەوەی 29 خاڵ پێگەى خۆى لە پێشەنگى ڕیزبەندى بەهێزتر کرد و مارسیلیاش بە 23 خاڵەوە بۆ پلەى چوارەم دابەزى.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad