English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌مار حه‌كیم: بەشداری لە کابینەی حکومەتی نوێ ناکەین
2022-10-17 [06:51 AM]

ZNA-هەولێر


 

عه‌مار حه‌كیم جارێكی دیكه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ره‌وته‌كه‌ی به‌شداری له‌ حكومه‌تی نوێی عێراق ناكات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، عه‌مار حه‌كیم جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، کە ره‌وته‌كه‌ی له‌ حكومه‌تی داهاتوودا به‌شدار نابێت.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، سوودانی سه‌ردانی حه‌كیمی كرد و له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ دووپاتیكرده‌وه‌، پێویسته‌ تیمی حكومه‌تی داهاتوودا یه‌كگرتوو بێت و له‌ كه‌سانی پسپۆڕ و لێهاتوو و ده‌ستپاك و شاره‌زا له‌ ئیداره‌دانی وڵات پێكبێن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، له‌و دیداره‌دا جه‌خت له‌ گرنگیی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وله‌ویاته‌كان كرایه‌وه‌، کە پێویسته‌ حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری بێت و له‌ئاست پێویستییه‌كانی هاووڵاتییاندا بێت و گرنگی به‌ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشوو بدات، هەروەها پارێزگاری له‌ سه‌روه‌ری عێراق بکات.





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad