English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارانی دزینی زیاتر لە 3 ترلیۆن دینار له‌ بانكی رافیده‌ین درا
2022-10-17 [06:58 AM]

ZNA-هەولێر


دادگای کەرخ-ی بەغدا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارانی دزینی زیاتر لە 3 ترلیۆن دینار له‌ بانكی رافیده‌ین ده‌رده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی بانكی رافیده‌ین دزینی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری له‌ هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج پشتڕاست كرده‌وه‌، دادگای کەرخ لە بەغدا فه‌رمانی ده‌ستگیریكردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و كه‌یسه‌ ده‌ركرد.

پاش ئه‌وه‌ی لە 21ی ئابی 2022، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ، کە تایبەتە بە پرسەکانی دەستپاکی، له‌ تۆڕێكی سه‌ر بە کەسانی خاوه‌ن هه‌ژموون ئاگادار كرایه‌وه‌، كه‌ به‌ نایاسایی دەستکاریی هه‌ژماری بانكیی گومرگ و باج‌ ده‌كه‌ن، بڕیاری راگرتنی خه‌رجكردنی پاره‌ی له‌و هه‌ژمارانه‌ ده‌ركرد و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی ئه‌و دۆسییه‌ ده‌ستیپێكرد.

دوێنێ 16/10/2022، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو له‌دۆسیه‌كه‌ كراوه‌ و ئێستا له‌به‌رده‌م ده‌زگای دادوه‌رییه بۆ بڕیاریدان‌.

لەلایەکی دیکە مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگه‌یاند، به‌ پشتبه‌ستن به‌ داتا و زانیاری، به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك، به‌ڵگه‌كانمان له‌باره‌ی دزینی ئه‌و گوژمه‌ پاره‌یه‌ له‌ بانكی رافیده‌ین، راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه‌ و به‌ڵگه‌كان به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن تۆمه‌تبارانی پێ بناسرێنه‌وه‌.

كازمی جه‌ختیكرده‌وه‌، ئه‌و پاره‌یه‌ له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌دزراوه‌ و دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربووه‌، له‌ڕێگه‌ی رێكاره‌كانییانه‌وه‌ توانیویانه‌ رێگری له‌ دزینی پاره‌ی زیاتر بكه‌ن.





ئەم هەواڵە 499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad