ZNA- هەولێر محەممەد شیاع سوودانی، كاندیدی راسپێدراو بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئەمڕۆ 17ـی (تشرینی یەکەمی 2022) رایگەیاند، لە رۆژی جیهانی بەره‌نگاربوونه‌وه‌ی هەژاریدا، پێویسته سه‌رنج بۆ به‌رزی رێژه‌ی هه‌ژاری له‌عێراقدا رابكێشین.
محەممەد شیاع سوودانی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، دڵنیایی دەدەین کە لە بەرنامەی حکومەتەکەماندا کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری لە کارە لەپێشینەکاندایە و، هاوشانە لەگەڵ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی (تەندروستی، پەروەردە و فێرکردن، نیشتەجێبوون) بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت و هەژار.
1.3 ملیار کەس لە جیهان هەژارن کە نیوەیان منداڵان و گەنجانن، بەپێی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان.
بەگوێرەی راپۆرتێکی گۆڤاری گلۆبال فێنانسی ئه‌مه‌ریكی، عێراق له ریزبه‌ندی 8ـه‌مین وڵاتی عه‌ره‌بی و 79ـه‌مین وڵاتی جیهاندایه كه دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ژێر هێڵی ههژارییدان، به‌وه‌ی هه‌ر تاكێكی عێراقی ساڵانه پێویستی به 12 هه‌زار دۆلار هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی و پێداویستییه‌كانی دابین بكات.
لە دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژە ئەوەخراوەتەڕوو، کە رێژەی هەژاری لە عێراق دەگاتە 23% - 25%، بەراورد بە ساڵی 2019، سێ بۆ پێنج پلە بەرزبووەتەوە، هاوکات هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق رێژەکە لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 6% - 8%.
ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە |