ZNA – هەولێر
مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو له‌باره‌ی به‌ركه‌وته‌ی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ هەموو هێزه سیاسییه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه.
محەما خەلیل گوتی، دابه‌شكردنی پۆسته وه‌زارییه‌كان به‌پێی قورسایی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ده‌كرێت دوورن له‌ڕاستییه‌وه و تاوه‌كو رێككه‌وتن ئه‌نجام نه‌درێت دیارنییه چی پۆستێك بۆ لایه‌ن و پێكهاته‌كان ده‌ستنیشانكراوه.
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، هێشتا دیارنییه گۆڕانكاری وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان له‌نێوان پێكهاته‌كاندا چۆن ده‌بێت، تاوه‌كو رێككه‌وتنی كۆتایی ئه‌نجام نه‌درێت پشكی لایه‌ن و پێكهاته‌كان له‌حكومه‌تی نوێ روون نییه.
ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە |