ZNA- هەولێر
دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، لەكاتی بەرتیل وەرگرتندا بەڕێوەبەری گشتی ژینگەی فوراتیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکردووە .
دەستەی دەستپاکی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە هاوبەشیکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییە نیشتیمانییەکانی بابل توانیویانە بەڕێوەبەری گشتی ژینگەی فورات لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلادا دەستگیر بکەن.
دەستەی دەستپاکی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بەڕێوەبەری ژینگەی فورات ویستوویەتی بەرتیل لە کەسێک وەربگرێت لەبەرامبەر پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی کێڵگەی پەلەوەر.
دەشڵێت، دەستگیرکردنەکە پاش بەدواداچوونی ورد بووە کاتێک چوونەتە ماڵی ئەو بەڕێوەبەرە لە حللە و توانیویانە لەکاتی تاوانەکەیدا دەستگیری بکەن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە 6 ی ئەم مانگەدا دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵی و بە فیڕۆدانی پارەی دەوڵەت، دادگای کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو بەرپرسی باڵا لە وەزارەتی بەرگری و شارەوانی دەرکردووە.
ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە |