ZNA – هەولێر
مه‌شعان جبووری كه‌سایه‌تی سیاسی سووننه‌كان ئاشكرای کرد، خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سیاده پۆستی جێگری سه‌رۆكی كۆمار وه‌رده‌گرێت.
جبووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌تدا رێككه‌وتوون و هێزه سووننییهكان شه‌ش وه‌زاره‌ت و كورد چوار وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێت.
راشیگه‌یاندووه، هێزه سووننییهكان خه‌میس خه‌نجه‌ریان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار كاندید كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تێك به‌پله‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گرن. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كاتژمێره‌كانی داهاتوو بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و ناوی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی دەخاتە ڕوو.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |