English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەیسبووكیش دەبێتە سەكۆی كورتە ڤیدیۆكان
2022-10-18 [05:10 AM]

ZNA-هەولێر


كۆمپانیای (میتا) كە خاوەندارییەتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی (فەیسبووك)، (ئینستاگرام) و (واتسئاپ) دەكات، رای گەیاند لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتووەوە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بە تەواوی گۆڕانی بەسەردا دێت و هەموو توانایەكیان لەوەدا خەرج دەكەن كە فەیسبووك بكەن بە سەكۆیەك بۆ كورتە ڤیدیۆ.

گوتەبێژێك بە ناوی كۆمپانیای میتا ئەوەی ئاشكرا كردووە كە ئێستا كەمتر لە 3%ی ئەو پۆستانەی كە بەكارهێنەران دەیانبینن لەوانەن كە لینكی بابەتی هەواڵیان تێدایە.

دەشڵێ: "هەروەك لە كاتێكی پێشووتری ئەمساڵدا رامانگەیاندووە ئێمەی كۆمپانیای بازرگانی، لۆژیك نییە وەبەرهێنان لە بوارێكدا بكەین كە بریتی نەبێت لە خواستی بەكارهێنەرانمان، ئێستا بەكارهێنەرانی فەیسبووك كەمتر خوازیاری بینینی بابەتی سیاسی و هەواڵن، بەڵكو زۆرترین كاتیان بە تەماشاكردنی گرتەی ڤیدیۆیی بەسەردەبەن، بەتایبەتی كورتە ڤیدیۆكان."

جێی باسە ئەم پێشهاتە نوێیەی فەیسبووك لە كاتێكدایە كە سەكۆی (تیك تۆك) لە ماوەیەكی كورتدا لە ڕێگەی پێشكەشكردنی پێكهاتەی كورتە ڤیدیۆییەوە توانی ئاراستەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی جیهان بە ڕوویەكی تردا بگۆڕێت و لە ماوەی چەند مانگی رابردووشدا، تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) لەبری مانەوە لەسەر بڵاوكردنەوەی وێنەوە، دەستی بە وەشانی كورتە ڤیدیۆ كرد، بەو ئامانجەی لە بازاڕی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دانەبڕێت.





ئەم هەواڵە 1615جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad