English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار بۆ دووەم رۆژی لەسەریەک دادگاییکرا
2022-10-18 [05:14 AM]

ZNA-هەولێر


لە دووەم رۆژی دادگایی دۆسێی گواستنەوەی نەیمار دا سێلڤا لە سانتۆسی بەرازیلییەوە بۆ بارسێلۆنای ئیسپانی، هەریەکە لە نەیمار و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید لەبەردەم دادوەردا قسەیانکرد.

 

نەیمار بە دادوەری راگەیاندووە، ئەو بەشداری لە هیچ دانوستاندنێک لەگەڵ یانەکاندا نەکردووە، بەڵکو باوکی کە بەڕێوەبەری کارەکانیەتی ئەو ئەرکەی لە ئەستۆ گرتووە و وەکخۆی گوتوویەتی، من  هەمیشە باوکم هەر پەڕاوێکی خستبێتە بەردەستم، بێ دوو دڵی واژۆم کردووە.

 

نەیمار لە دۆسێی گواستنەوەکەیدا لە سانتۆسەوە بۆ بارسێلۆنا، رووبەڕووی تاوانی شاردنەوەی تێچووی راستەقینەی گرێبەستەکەی کراوەتەوە.. کۆمپانیایەکی بەرازیلی کە مافی 40 لەسەدی گرێبەستی نەیماری هەبووە، گوتوویەتی سەرۆکی یانەی سانتۆس، بارسێلۆنا، باوکی نەیمار و نەیمار بڕی پارەی راستەقینەی گواستنەوەکەی نەیماریان شاردووەتەوە، بۆئەوەی پارەی کەمتر بدەنە کۆمپانیاکەی ئەوان.

 

نەیمار رایگەیاندووە یاریکردن لە بارسێلۆنا خەونی منداڵیی ئەو بووە، دەیتوانی بچێتە ریال مەدرید، بەڵام دڵی ناچاریکردووە بارسێلۆنا هەڵبژێرێت.

 

لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەی دادگای ئیسپانیادا لەبارەی دۆسێیەکەی نەیمارەوە، فلۆرینتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید کە لەرێگەی ڤیدیۆی راستەوخۆوە بەشداریکرد، ئاشکرایکردووە، ئەوەی لەبیری ماوە ئەوە بووە کە ئەوان دەستەوارەیەکیان بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی نەیمار پێشکێشکردووە، بەڵام گوتوویەتی نەمانزانیوە کە پێشتر نەیمار لەگەڵ بارسێلۆنادا رێککەوتووە.

 

سەرۆکی ریال مەدرید گوتوویەتی، من رووبەڕوو قسەم لەگەڵ نەیمار نەکردووە و نایناسم، بەر لە دە ساڵ دەمانویست گرێبەستی لەگەڵدا بکەین، دواجار لە ساڵی 2011دا بڕی 45 ملیۆن یۆرۆمان بۆ گواستنەوەی نەیمار خستە روو، بەڵام ئەو چارەنووسی خۆی هەڵبژارد و ئێمەش پاشەکشەمان کرد.





ئەم هەواڵە 1639جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad